33
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٦ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له كۆگا نه‌وتییه‌كانی به‌نده‌ری جاسك له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له كۆگا نه‌وتییه‌كانی به‌نده‌ری جاسك له ئاست نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و بیمه له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. كرێكارانی ناڕازی هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.