3

بەپێی دوایین هەواڵەکان، 30 هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، دژ بە ڕەوەندی نایاسایی دۆسیەکانیان، مانیان لە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتیانە لە ئێر توندترین ئەشکەنجەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم لە پارێزگای مەرکەزیدا، ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراون و ئێستا ڕووبەڕووی حوکمی قورسی قەزایی بوونەتەوە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەندکراوان ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە داواکارییەکانیان سەبارەت بە پێداچوونەوە لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان ڕەت کراوەتەوە و بە شێوەیەکی نایاسایی و بەبێ پارێزەری سەربەخۆ حوکمیان بەسەردا سەپێندراوە.