پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

مانگرتنی مێژوویی مامۆستایان له ئەڵمان

 نزیکەی ١٢ هەزار مامۆستا و کارمەندی بواری پەروەردە لە ئەڵمان، لە ڕێکەوتی ٢٩ی ژانویه‌ ٢٠٢٦، له‌ پێناو بەرزکردنەوەی مووچە و باشترکردنی مەرجەکانی کار لە مانگرتنێکی سەراسەریدا بەشدارییان کرد.

ئەم مانگرتنه لەلایەن (یەکێتی فێرکردن و زانست) و لە شارە گەورەکانی وەک بەرلین، لایپزیگ و هامبورگ ڕێکخرا. لە بەرلین ٣٥٠٠ کەس، لە لایپزیگ ٣٠٠٠ کەس و لە هامبورگ ٢٥٠٠ کەس بەشدارییان کرد. هۆکاری ئەم مانگرتنه تێکچوونی کاری خوێندنگەکان، باخچەی منداڵان و زانکۆکان راگه‌یندراوه‌. شایانی باسه بەرزکردنەوەی مووچە به ڕێژه‌ی ٧٪ یان زیادکردنی ٣٠٠ یۆرۆ لە مانگێکدا داواکاریی سەرەکی مامۆستایانه. یەکێتی فێرکردن و زانست  هۆشداری داوە ئەگەر گفتوگۆکان بێ‌ئەنجام بن، مانگرتنەکە فراوانتر دەکەن. شایانی باشه کۆبوونەوەی سێیەمی گفتوگۆی مووچەکان لە نێوان ١١ تا ١٣ی فێبریەی ٢٠٢٦ بەڕێوە دەچێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *