بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

مانگرتنی کرێکارانی فۆڵادسازی ئەمیر ئاروان لە قوم

مانگرتنی کرێکارانی فۆڵادسازی ئەمیر ئاروان لە قوم

نزیکەی ٣٠ کرێکاری کارگەی فۆڵادسازی ئەمیر ئاروان لە شاری قوم، دژ بە پێنەدانی سێ مانگ حەقدەست و بیمە، بۆ ماوەی نزیکەی یەک هەفتەیە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە.

ئەم کرێکارانە لە بەشەکانی بڕینی پارچە، کونکردن و بڕینی پەڕەی ئاسن بە ئامێری گیۆتین کار دەکەن. بە وتەی ناڕازیان، لە مانگی پووشپەڕەوە تا ئێستا حەقدەستەکانیان پێ نەدراوە و پارەی بیمەی ئەو مانگەش بۆ دامەزراوەی تەئمینی ئیجتماعی نەگەیەنراوە و ئەم دواکەوتنە وای کردووە هەندێک کرێکاری دەرکراو لە کارگەکە نەتوانن سوود لە بیمەی بێکاری وەربگرن. کرێکاران دەڵێن، بەدواداچوونی دووبارەیان بۆ وەرگرتنی حەقدەستە دواخراوەکانیان و ناردنی لیستی بیمە تا ئێستا بێ ئەنجام بووە و بەرپرسان تەنها بەڵێنی پێدانی پارەیان لە ڕۆژانی داهاتوودا داوە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە