بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

مانگرتنی کەژاڵ ڕەحمانی لە خواردن

مانگرتنی کەژاڵ ڕەحمانی لە خواردن

بەپێی  ڕاپۆرتی  گەیشتوو، کەژاڵ ڕەحمانی، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازانی کوردستان کە ڕۆژی ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی لەگەڵ هاوسەر و براکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، هێشتا لە ژووری تاکەکەسیی کانونی چاکسازی و پەروەردەی سنە مانی لە خواردن گرتووە. 

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، کەژاڵ ڕەحمانی پاش دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بۆ ژووری تاکەکەسیی کانونی چاکسازی و پەروەردەی سنە ڕاگوێزراوە و لەو ماوەیەدا مانی لە خواردن گرتووە. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی ناوبراو، هاوسەرەکەی “عیسا فەیزی” و براکەی “دانیاڵ ڕەحمانی“،  دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی  نادیار کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی لە  لایەن  ناوەندە  ئەمنیەکانی  ڕژیمەوە وڵامێکی ڕوون سەبارەت بە شوێنی  ڕاگرتن و هەروەها دۆخی  تەندروستی دەستبەسەرکراوانی ئەم دۆسیەیە ئاراستەی بنەماڵەکانیان نەکراوە و لە هەمان کاتدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە