5

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاوکات لەگەڵ چوارەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، خەڵکی وڵاتپارێزی کوردستان، دوکانەکانیان داخست.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، لە شارەکانی سەقز، سنە، بۆکان، مەریوان، پیرانشار و سەرجەم شارەکانی کوردستان، خەڵک بە داخستنی دوکانەکانیان، پەیمانیان لەگەڵ گیانبەختکردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” نوێ کردەوە و بەڵێنی بەردەوامی ڕێگاکانیان دا. لە هەمان کاتدا ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە مەبەستی ڕێگرری لە ڕاپەڕینەوەی خەڵک، گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر چالاکان و هاووڵاتیان و تەنانەت هەڕەشەی لە دوکانداران کردووە کە پێویستە دوکانەکانیان بکەنەوە.