بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

مانگرتن لە خواردنی بەندکراوەێک لە زیندانی لاکانی ڕەشت

مانگرتن لە خواردنی بەندکراوەێک لە زیندانی لاکانی ڕەشت

“حەمزە درویش” بەندکراوی عەقیدەتی ڕاگیراو لە زیندانی لاکانی ڕەشت، بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژە دژ بە وەدینەهاتنی داخوازییەکانی مانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، پاش گەڕانەوەی لە تورکیا دەستبەسەر و پاشان بە تۆمەتی “هاتووچووی نایاسایی لە سنوورەکانی ئێران“، “هەوڵی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” و  بێڕێزی بە خامنەیی” ، سەرجەم حوکمی ١٨ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا. ئەو بەندکراوە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژ، بە هۆی “ڕاگرتنی نایاسایی لە زیندان و بایەخ نەدان بە داخوازییەکانی“، مانی لە خواردن گرتووە و  ئێستا لە دۆخێکی خراپدا دەژیت.

لێدوانێک بەجێ بهێلە