مانگرتن لە خواردنی خوێندکارانی زانکۆی ڕازی لە کرماشان

رۆژی ڕابردوو، خوێندکارانی زانکۆی ڕازی لە شاری کرماشان دژ بە خراپی کوالیتی خواردنی سلفی زانکۆ، مانیان لە خواردن گرت.

خوێندکارانی ناڕازێ ئاماژەیان بەوە کردووە کە چەندین جار سەبارەت بەم بابەتە ناڕەزایەتییان دەربریەوە بەڵام هیچ وڵامێکیان وەرنەگرتووە و خواردنی زانکۆ چاک نەبووە.

ناڕازیان جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بەرپرسانی زانکۆ سەرەڕای چەندین کۆبوونەوە و ناڕەزایەتی خوێندکاران، نەک تەنیا هەوڵی چاک کردنەوەی دۆخی بێهداشتی و خاوێنی سلفی زانکۆ نەدراوە، بەڵکوو خوێندکاران لە لایەن حراسەتی زانکۆوە، هەڕەشەیان لێ کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net