مانگرتن لە خواردنی سیامەک چێهرازی لە زیندانی شەیبانی ئەهواز

بەپێی ڕاپۆرتەکان، “سیامەک چێهرازی” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی شەیبانی ئەهواز، دژ بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوان، مانی لە خواردن گرتووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە، ئەو چالاکە سنفییە کە کۆتا ڕۆژەکانی مانگی ڕەشەمەی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکراوە، تاکوو ئێستا لە دۆخێکی نادیاردا ڕاگیراوە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە دەرمانی پێویست بێبەش کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی ڕوونکردنەوەی ڕوەندی دۆسیەکەی و هەروەها کەمبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی، درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net