پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

محەممەد مورادی‌نساری، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سنە بە بڕیارێکی نایاسایی لە کارەکەی دەرکرا

محەممەد مورادی‌نساری، مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سنە بە بڕیارێکی نایاسایی لە کارەکەی دەرکرا

23:36 – 11 March 2024

هەنگاو: دووشەممە، ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣

محەممەد مورادی‌نساری ، شاعیر و بەرپرسی وەشانگەی"نشر باشوور"ی ئیلام، بە دەستێوەردانی "ناوەندێکی ئەمنییەتی" لە ڕێگەی بەشی وەرگرتنی پەروەردەی سنە لە بەرپرسیارەتییەکەی کە مامۆستای قوتابخانەکانی شاری سنە بوو، دوور خراوەتەوە و لە کارەکەی دەرکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، محەممەد مورادی‌نساری، چالاکی فەرهەنگی و بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی شاری سنە، بە هۆکارێکی ناڕوون و بە بڕیارێکی نایاساییی ناوەندە ئەمنییەکان لە بەرپرسیارەتییەکەی دوور خراوەتەوە و لەسەر کارەکەی دەرکرا.

لەم پێوەندییەدا، ئەو هاووڵاتییە لە لاپەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیدا نووسیویەتی: بەشی وەرگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی ڕاهێنان و پەروەردەی سنە بانگیان کردووە و کۆمەڵێک پرسیار کە لەلایەن "ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە" بۆیان دیاری کراوە، لە ناوبراویان پرسیوە.

هەروەها نووسیویەتی: ئەو پرسیارانە پەیوەندییان بە چالاکییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانییەوە بووە، وەک بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی "گەلاوێژ" و بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی خەڵاتی ئەدەبیی "باشوور".

بەگوێرەی نووسراوەی ئەم چالاکە فەرهەنگییە، لە کاتێکدا زانیویەتی لە کارەکەی دەرکراوە کە بەدواداچوونی بۆ نەناردنەوەی کۆدی کارمەندانیی خۆی و وەرنەگرتنی مووچەی مانگانەی دوای چەند مانگ لە دامەزراندنی کردووە.

شایانی باسە کە محەممەد مورادی‌نساری ، یەکێک لە چالاکانی ناسراوی فەرهەنگی و ئەدەبیی ناسراوی کورد لە ئەیوان و ئیلام و کوردستانە. پێشتریش چەندین جار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە بانگ و لێپرسینەوەی لێ کراوە و هەروەها لەسەر چالاکییەکانی لێکۆڵینەوەی لێ کراوە و تەنانەت هەڕەشەشی لێ کراوە.

Original Article

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *