منداڵیی، مافێکی کە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان


منداڵیی، مافێکی کە دەبێت ڕێزی لێبگیرێت

وتەیەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵان

ڕۆژی جیهانیی منداڵان، ڕۆژێکە کە جیهان بۆ ڕێزلێنان لە منداڵان و وەبیرهێنانەوەی پێگەی مرۆیی و کۆمەڵایەتیی ئەوان دیاریی کردووە. ئەم ڕۆژە لە وڵاتانی جیاواز و لە ڕێکەوتی جیاوازدا بەڕێوە دەچێت، لە هەندێک وڵات یەکی ژوئەن و لە هەندێکی تریان بیستی نوامبر، بەڵام جیا لە جیاوازیی ڕۆژژمێرەکان، پەیامەکە هەر یەکە، ئەویش ئەوەیە کە: منداڵان بنیاتنەری داهاتووی مرۆڤایەتین و دەبێت لە هەموو مافە مرۆییەکانی خۆیان بەهرەمەند بن.

لە کۆمەڵگەیەکی مرۆییدا، قۆناغی منداڵیی دەبێت سەردەمی دۆزینەوە، یاری، خەیاڵکردن و شکڵگرتنی کەسایەتی بێت، قۆناغێکی کە تێیدا منداڵ فێر دەبێت جیهان دەتوانێت شوێنێکی ئارام و سەرسوڕهێنەر بێت. بەڵام بۆ ملیۆنان منداڵ لە سەرانسەری جیهان، واقیعی ڕۆژانە شتێک نییە جیا لە شەڕ، هەژاریی، هەڵاواردن، چەوسانەوە و سەرکوتی سیاسی، ئەو هێزانەی کە منداڵیی لە ڕیشەوە وشک دەکەن و نەوەیەکی بریندار ڕەوانەی تەمەنی گەورەیی دەکەن.

لە دوو شەڕی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێراندا، وەک زۆربەی ململانێ ناوچەییەکان، منداڵان لە زومرەی بێ دیفاعترین قوربانییەکان بوون. کارەساتیمینابنموونەیەکی دڵتەزێنی ئەم واقیعەیە: ۱۶۰ منداڵی قوتابخانە لە کاتێکدا لە یەکەم شەپۆلی بۆردومانەکاندا کرانە ئامانج، کە لەسەر کورسییەکانی پۆلی وانەوتنەوە دانیشتبوون.

هاوکات لەودیو سنوورەکانی ئێرانیشەوە، منداڵانی ئیسرائیلی و لوبنانی لەژێر ئاگری موشەکەکاندا بریندار بوون یان گیانیان لەدەستدا. بۆ ئەو منداڵەی کە زیندوو دەمێنێتەوە، شەڕ واتە ترسی بەردەوام، شەوانی بێخەوی، قوتابخانەیەکی کە چیتر بوونی نییە، ماڵێک کە وێران بووە و پێکەنینێک کە بووەتە گریان یان بێدەنگی. لە چرکەیەکدا، ماڵ، قوتابخانە، یاری، خەوی ئارام و هەستنەکردن بە ئەمنییەت و سەرجەم پێکهاتەکانی منداڵیی، دەکرێت لەناو بچن.

یەکێک لە قووڵترین و بەئازارترین برینەکانی شەڕ، ئەو برینەیە کە لەسەر دەروونی منداڵان دروست دەبێت، برینێکی کە لە ئامارە فەرمیی و وێنەکانی هەواڵدا نابینرێت، بەڵام تا ساڵانێکی زۆر لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە. منداڵان لە تاران، تەلئەبیب، بەیرووت و شارە شەڕلێدراوکانی تر، لەوانەیە شەوانە کابوس ببینن، لە دەنگی بەرز بترسن، گۆشەگیر بن یان ڕەفتاری توندوتیژانە لەخۆیان نیشان بدەن. شەڕ، تەنانەت کاتێک تەقە لە جەستەی منداڵەکەش ناکات، دەروونی ئەو دەپێکێت. لە هەمووشیان تاڵتر ئەوەیە کە توندوتیژی دەکرێت بۆ ئەم منداڵانە ببێتە شتێکیئاسایی، نەوەیەکی کە بە ترس و نەفرەتەوە گەورە بێت، ئەم ترس و نەفرەتە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و هەروەها لە کولتوور و سیاسەتدا بەرهەم دەهێنێتەوە.

لە غەززە، سپای ئیسرائیل لە ماوەی دوو ساڵ شەڕدا، دەیان هەزار منداڵی کوشتووە، کارەساتێکی خۆفناک و فرەڕەهەند کە تاوانێکی ڕێکخراو و بەتەواو مانایە لەدژی منداڵان. ئەم کۆمەڵکوژییە لەپێش چاوی جیهان و بە چاوپۆشیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی حکومەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕوویداوە. لە جیهانێکی ئاوادا، قسەکردن لەسەرمافەکانی منداڵبەبێ ڕەخنەی جددی لە پێکهاتەکانی دەسەڵات، زیاتر لە دووڕوویی و ڕیاکاری دەچێت تا خەمخۆرییەکی ئینسانی.

لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا، دۆخی منداڵان لاپەڕەیەکی ڕەشە لە دەفتەری پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤدا. لە کاتی بزووتنەوەی «ژن، ژیان، ئازادی»دا، زیاتر لە ۷۰ منداڵ و تازەلاوی تەمەن ژێر ۱۸ ساڵ، لە کەمتر لە ساڵێکدا گیانیان لەدەستدا. هاوکات، سەدان قوتابخانەی کچان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بە گازی ژەهراوی هێرشیان کرایە سەر و هەزاران قوتابی ژەهراوی بوون، کارێکی کە ئامانجەکەی بریتی بوو لە چاوترسێنکردنی نەوەی گەنج و کۆمەڵگە بەگشتی.

ئێران تاقە وڵاتە کە هێشتا منداڵانی ژێر ۱۸ ساڵی تێدا لەسێدارە دەدرێت. بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی پڕن لەو تازە لاوانەی کە بەهۆی هەژاری، گیرۆدەبوونی دایک و باوکیان بە مادە هۆشبەرەکان، تاوانی بچووک، شەڕی سەر شەقام یان ناڕەزایەتی سیاسی دەستبەسەرکراون. لە زۆرێک لە قوتابخانەکان، سزای جەستەیی هێشتا باوە و ملیۆنان منداڵ لە بنەماڵە کرێکار و کەمداهاتەکان لە خوێندن بێبەشن و ناچار دەکرێن بچنە ژێرباری کارە سەخت و سووکایەتی ئامێزەکان، لە گەڕان بەناو زبڵدان و دەستفرۆشییەوە بگرە تا کارکردن لە کارگە ژێرزەمینییەکاندا.

سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە منداڵان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە. لە شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراقدا، بەکارهێنانی ڕێکخراوی منداڵان لە بەرەکانی شەڕدا، ناردنی تازەلاوان بۆ ناو کێڵگەکانی مین و پیرۆزکردنیشەهادەتی منداڵانبەشێک بوو لە سیاسەتی فەرمی. دۆخی ئەمڕۆش لە بەکارهێنانی منداڵان لە پێکهاتەی بەسیج، لە خۆپیشاندانەکان، لە شیوەن و ماتەمینییە خوێناوییەکان و تەنانەت لە سەرکوتی سەر شەقامەکان، درێژەی هەمان لۆژیکە. بەکارهێنانی جەستە و مێشکی منداڵ وەک ئامرازێک لەپێناو ئامانجی سیاسی و ئایدۆلۆژیدا، ئەمانە هەموویان لە چوارچێوەی چەمکی تاوان لەدژی مرۆڤایەتیدا دەگونجێن.

قوتابخانە دەبێت ژینگەیەکی ئارام بێت بۆ فێربوون، هاوڕێیەتی، داهێنان و پرسیارکردن، بەڵام لە زۆرێک لە قوتابخانەکانی ئێران، منداڵیی، هەر لە دەرگای چوونەژوورەی قوتابخانەکەوە زەوت دەکرێت. منداڵان هەر لە ساڵەکانی سەرەتاییەوە لەسەر بنەمای ڕەگەز لەیەک جیا دەکرێنەوە. کچانی منداڵ لە ڕۆژی یەکەمی قوتابخانەوە ناچار دەکرێن حیجابی زۆرەملێ بپۆشن و جەستەیان لەجیاتی ئەوەی تەنیا بەشێک بێت لە ناسنامەی مرۆییان، دەبێتە بابەتی کۆنترۆڵ و چاودێری. لە ژینگەیەکی ئاوادا، لە کوڕاندا ڕۆحیەتی باڵادەستی و پیاوسالاری و لە کچاندا ڕۆحیەتی تەسلیمبوون و گوێڕایەڵی بەهێز دەکرێت.

کتێبە دەرسییەکان پڕن لە پەروەردەی ئایینی و ئایدۆلۆژی. مەلا  و ئاخووندی ئایینی، خوێندکارانی بواری ئایین و هێزە شێوە نیزامییەکان دەنێردرێن بۆ قوتابخانەکان تا کولتووری سیخوڕی، چاودێریکردنی یەکتر لەنێوان منداڵاندا بڵاو بکەنەوە. بۆ کچانی ۹ ساڵانجەژنی تەکلیفبەڕێوە دەچێت، حیجاب و عیبادەتی زۆرەملێ وەک جەژنیباڵغبووندەناسرێن و ئەوان هان دەدرێن بۆ قبوڵکردنی پێشوەختەی ڕۆڵە نەریتییەکان، لەوانە هاوسەرگیریی پێشوەختە.

منداڵێکی کە لە ژینگەیەکی ئاوادا گەورە بێت، ژینگەیەکی کە پڕ بێت لە ترس، سووکایەتی، هەڵاواردنی ڕەگەزی و خورافات، نە دەرفەتی ئەوەی هەیە کە بەشادی بژی و نە بواری گەشەکردنی ئازادانە. لێکەوتەکانی ئەم سەرکوتە بە درێژایی تەواوی تەمەنی لەگەڵیدا دەمێنێتەوە، لە دڵەڕاوکێی درێژخایەن و کەمبوونەوەی متمانە بەخۆبوونەوە بگرە تا کێشەی دروستکردنی پەیوەندییەکی تەندروست لەگەڵ خۆی و کەسانی تردا.

ئەگەر ڕۆژی جیهانیی منداڵان تەنیا لە چوارچێوەی ئاهەنگ گێڕان، بەرنامە تەلەویزیۆنییەکان، شیعرخوێندنەوە و ڕازاندنەوەی قوتابخانەکاندا سنووردار بمێنێتەوە، بەبێ ئەوەی ئاوڕ لەو پێکهاتانە بدرێتەوە کە منداڵان دەکوژن، دەچەوسێننەوە، تووشی ترس و دڵەڕاوکێیان دەکەن و دەیانشکێنن، ئەوا دەبێتە نمایشێکی پووچ و بێ ناوەڕۆک. ڕێزلێنانی ڕاستەقینە لە منداڵیی واتە خەبات لەپێناو گۆڕانکاریدا.

بۆ گۆڕینی دۆخی ئێستا، دەبێت ئامانجەگەلێکی دیاریکراو بخرێنە چەق و ناوەندی خەباتی کۆمەڵایەتییەوە، لەوانە:

قەدەغەکردنیکاریمنداڵانودەستەبەرکردنیپەروەردەیبێبەرامبەر،خاوەنکوالێتیبەرزوگشتگیربۆهەمووان،بەبێلەبەرچاوگرتنیچین،نەتەوە،ڕەگەزوئایین.

قەدەغەکردنیتەواوەتییسزایجەستەیلەناوماڵ،قوتابخانەوسەرجەمناوەندەپەروەردەییوفێرکارییەکان.

هەڵوەشاندنەوەیسزایلەسێدارەدان،بەتایبەتبۆمنداڵانوتازەلاوانوهەروەهاچاکسازیوپێداچوونەوەبەیاساکانیسزادانلەسەربنەمایکەرامەتیمرۆیی.

قەدەغەکردنیبێئەملاوئەولایچەکدارکردنیمنداڵانوبەکارهێنانیانلەهێزەنیمچەسەربازییەکان،خۆپێشاندانەحکومییەکانوململانێسیاسییەکاندا.

کۆتایهێنانبەدەستێوەردانیئایینوئایدۆلۆژیایفەرمیلەسیستەمیپەروەردەوفێرکردنداوهەروەهاگۆڕینیبەپەروەردەیەکیزانستیوڕەخنەگری.

پەرەپێدانوپشتگیرییجددیلەڕێکخراوەسەربەخۆکانیداکۆکیکارلەمافەکانیمنداڵان،لەجیاتیسەرکوتکردنوئەمنییەتیکردنیچالاکییەکانیان.

جێبەجێکردنیتەواوەتییپەیماننامەنێودەوڵەتییەکانیمافەکانیمنداڵانوگۆڕینیانبۆپێوەریهەڵسەنگاندنیسیاسەتەپەروەردەیی،دادوەریوکۆمەڵایەتییەکان.

ڕۆژی جیهانیی منداڵان ئەگەر مانایەکی هەبێت، ئەوەیە کە وەبیر خۆمان و جیهانی بهێنینەوە کە هیچ پاساوێکی ئایدۆلۆژی، ئایینی، ئەمنی یان ئابووری ناتوانێت مەشروعییەت بدات بە پێشێلکردنی منداڵیی. بەرگریکردن لە منداڵان، بەرگریکردنە لە داهاتوو و هەر کۆمەڵگەیەکی کە منداڵانی خۆی بکاتە قوربانی، داهاتووی خۆی بە دەستی خۆی لەناو بردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net