مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی لە تورکیاوە بۆ ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو،حسێن سەلمانپوور زەهیرچالاک و بەندکراوی سیاسی پێشوو، مەترسی دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران لە لایەن تورکیاوە لە ئارادایە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو کە ساڵەکانی ١٣٦٠ هەتاوییەوە چالاکییەکانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەستپێکردووە و چەندین جار دەستبەسەر و بەندکراوە، دوایین جار ڕێکەوتی ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤین کرابوو. ئەو هاووڵاتییە مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی، کاتێک لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە مەرەخەسی دەرمانی پێداربوو، پەنای بردە بەر وڵاتی تورکیا و بۆ ماوەی چەند ساڵێکە لەو وڵاتە نیشتەجێ بووە. جێگای ئاماژەیە کەحسێن سەلمانپوورسەرەڕای جەخت کردنەوەی پارێزەرەکەی سەبارەت بە مەترسی لە سەر گیانی پاش دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران، لە لایەن دادگای باڵای تورکیاوە ڕەوانەی کەمپی دیپۆرت کردنەوەی شارومەندانی بیانی لە ئیستانبول کراوە و مەترسی گەڕاندنەوەی لە ئارادایە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net