پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

مەترسی لەسێدارەدانی عەلی سەفەری لە لایەن ڕژیمەوە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، کانونی فیلمسازانی سەربەخۆی ئێران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، سەبارەت بە مەترسی لەسێدارەدانی عەلی سەفەری هوشداری داوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو مانگە دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەرکراوە و پاشان لە لایەن دەزگای قەزایی حکومەتەوە، تۆمەتی “موحاربە“ی بەسەردا سەپێندراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو خوێندکارە تەمەن ٢٣ ساڵە، لە ماوەی بەندکرانیدا، لە مافی پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و هەروەها بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *