7

ئومێد بەیات سەرمەدی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، لەلایەن دادگای ڕژێم لە تاران بە ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
پارێزەری ئەم زیندانییە ڕایگەیاند کە بریکارەکەی لە دادگای تاران بە ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە و ئەم حوکمە هێشتا قەتعی نییە. ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە دەکرێ لە دیوانی باڵای وڵات داوای پێداچوونەوە بەم بڕیارەدا بکرێت. شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو بە فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە.