
ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی گوڵان ئاماژە بە بەردەوامی بێسەروشوێن بوون نادیاربوونی دۆخی دوو هاووڵاتی دەستبەسەرکراو لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری نوورئابادی مەمەسەنی دەکەن؛ بابەتێکی کە نیگەرانی بنەماڵەکان و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، عەلی عەباسی هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٧ ساڵە، لە ڕێکەوتی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ـەوە لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. لە هەمان کاتدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە زۆرێک لە دەستبەسەرکراوەکانی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی ئەو ناوچەیە، لەژێر فشاری توندی جەستەیی و دەروونیدان بەمەبەستی قبوڵکردنی تۆمەتی قورسی وەک “محاربه“؛ تۆمەتێک کە دەبێتە هۆی سزای قورسی وەک لەسێدارەدان. لەم نێوەندەدا، ناوی ئارتین سالاری گەنجێکی تەمەن نزیکەی ٢٠ ساڵ وەک یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوەکان هاتووە. بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، ئەو گەنجە تۆمەتبار کراوە بەوەی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباردا بینای دادگای نوورئابادی سووتاندووە و ئێستا لەژێر فشاردایە بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ.