نارەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی مەهاباد دژ بە کوژرانی هاووڵاتییەکی لاو بە دەستی بەکرێگیراوانی ڕژیم

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتیانی شاری مەهاباد بۆ دووهەمین شەوی بەردەوام دژ بە کوژرانی هاووڵاتییەکی لاوی ئەو شارە، ڕژانە سەر شەقامەکان.

ئەم شه‌پۆلە نەڕەزایەتییە مەدەنییانە لە کاتێکدایە کەسەید سیاوەش ئەلەکتەمەن ١٩ ساڵ و کوڕیسەید عومەر، ئێوارەی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی لە کاتژمێر ١٩، بەهۆی جۆری جلەکەیەوە لەلایەن بەکرێگیراوێکی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە ناوی بە چەکی سارد هێرشی کرایە سەر و بەهۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هاووڵاتیانی شاری مەهاباد بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ئیدانەی توندی سەرکوتی هاووڵاتیان لە کوردستان، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕژیم بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net