ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی سنه‌ له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، بنه‌ماڵه‌ی قوتابیانی سنه‌ له‌ ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌كان ناڕازین و ده‌ڵێن: هه‌ر جار و به‌ بیانوویه‌ك داوای پاره‌ له‌ خه‌ڵك ده‌كه‌ن.

به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كان پاش ته‌واوبوونی ئازمونی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندن، كارنامه‌ی قوتابیانیان به‌ بارمته گرتووه‌ تا ئه‌و كاته‌ی پاره‌ی یارمه‌تی به‌ قوتابخانه‌كان ئه‌ده‌ن. ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتی به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌كانی سنه،‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی لای بنه‌ماڵه‌كان درووست كردووه‌ و سكاڵایان بۆ ئامووزش و په‌روه‌رش بردووه‌. هاووڵاتیه‌ك له‌ شاری سنه‌وه‌ ده‌ڵێت كه‌ سه‌ردانی ئامووزش و په‌روه‌رشی كردووه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ قوتابخانه‌یه‌ك بۆی نییه‌ پاره‌ له‌ خه‌ڵك وه‌ر بگرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی مه‌دره‌سه‌ وڵامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ ناده‌نه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net