ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان دژ به‌ كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌ سووریا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌، ئامه‌د، ده‌رسیم و ئانكارا، دژ به‌ كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌ سووریا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشمیله‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌ سووریا بێده‌نگ نه‌بین، ده‌ستیان به‌ ڕێپێوان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنانی كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌ لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی نوێی سووریا بوون. له‌ ڕێپێوانه‌كه‌دا به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌ دژه‌ مرۆڤایه‌تی بوونی ئه‌م كرده‌وه كرد و خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ر دۆخی ژیانی شارومه‌ندانی عه‌له‌وی له‌ سووریا بوون

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net