پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان دژ به‌ كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌ سووریا

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان دژ به‌ كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌ سووریا

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌ هاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌، ئامه‌د، ده‌رسیم و ئانكارا، دژ به‌ كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌ سووریا كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی پلاكارد و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشمی “له‌ به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌ سووریا بێده‌نگ نه‌بین“، ده‌ستیان به‌ ڕێپێوان كرد و خوازیاری كۆتایی هێنانی كۆمه‌ڵكوژی عه‌له‌وییه‌كان له‌ لایه‌ن گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی نوێی سووریا بوون. له‌ ڕێپێوانه‌كه‌دا به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌ دژه‌ مرۆڤایه‌تی بوونی ئه‌م كرده‌وه كرد و خوازیاری ده‌ستێوه‌ردانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ر دۆخی ژیانی شارومه‌ندانی عه‌له‌وی له‌ سووریا بوون

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *