ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، خوێندكارانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیان له ئاست دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی خوێندكارانی ناڕازی، به‌رپرسانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی چابه‌هار بۆ مه‌راسمی حكوومه‌تی ڕاهیانی نوور ئۆتوبووس دابین ئه‌كه‌ن به‌ڵام بۆ خوێندكاران نا. هه‌روه‌ها ئه‌و خوێندكارانه‌ی له شارستانه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای سیستان و به‌لووچستانه‌وه هاتوون ده‌ڵێن: به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ خوابگایان پێ ناده‌ن و ژووری وتنه‌وه‌ی وانه نییه و بۆ به‌شداری له كلاسهكانیان ناچارن به هه‌زینه‌ی خۆیانه‌وه بڕۆن بۆ زانكۆی ده‌ریانه‌وه‌ردی. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌رپرسانی زانكۆ له جیاتی جێبه‌جێكردنی داواكاری خوێندكاران، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه ئه‌گه‌ر درێژه به كۆبوونه‌وه بده‌ن ئه‌وه بۆ حه‌راسه‌ت و كۆمیته‌ی ئینزیباتی بانگهێشت ده‌كرێن.