بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌بنیه‌نی فه‌نی له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی قوم

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌بنیه‌نی فه‌نی له‌ ڕێگه‌ی ئاسنی قوم

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی قوم له‌ ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكاران له‌ ئاست نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕازین و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ ناوه‌ندی شیركه‌ت خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، په‌رداختی ئیزافه‌كاری، پاداش، سه‌نه‌وات و جێژنانه بوون. به‌ وته‌ی كرێكاران، گرانی خزمه‌تگوزارییه‌ پزیشكییه‌كان و ناكارامه‌یی بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كێشه‌ی بۆ ساز كردوون و ناتوانن سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كان بكه‌ن.

لێدوانێک بەجێ بهێلە