پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ شیركه‌تی بڵاوكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ شیركه‌تی بڵاوكردنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان له‌ ئاست ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی و كه‌می حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ١٥ بۆ ٢٠ ساڵ پێشینه‌ی كاریان هه‌یه‌ به‌ڵام ئێستا وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی به‌ كه‌رتی تایبه‌ت ڕاده‌ست كراوه‌ و خاوه‌نكار ٢٢ هاوكاریانی بێكار كردووه‌. كرێكارانی هه‌روه‌ها وتیان: چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بوون كه‌ شیركه‌تی نه‌وت پاش ڕاده‌ستكردنی وێستگه‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ به‌شه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی دیكه‌ دابمه‌زرێنێت، به‌ڵام بایه‌خیان به‌ كێشه و گرفته‌كانیان نه‌داوه‌ و ئێستا له‌ بیلاته‌كلیفی دا ماونه‌ته‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *