101

ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی بازیافت له شاره‌داری كرماشان له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكاران، به‌رپرسانی شاره‌داری كرماشان هێشتا پاداشی كۆتایی ساڵی ١٤٠٢یان نه‌داوه و ڕێژدهی حه‌قده‌سته‌كانیان زۆر كه‌مه. هه‌روه‌ها شاره‌داری بۆنی كرێكاری و یارانه‌ی كڕینی شت و مكی مانگی ڕه‌مه‌زانی بڕیوه و كرێكاران له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. شایانی باسه كه كرێكارانی شاره‌داری كرماشان چه‌ند جار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌و شاره به بیانووی نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی دارایی، وڵامی داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.