بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسنی لوڕستان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسنی لوڕستان

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگای ئاسنی لوڕستان، دژ به‌ پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی به‌شداربووی كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌ هۆی  پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی شیركه‌ته‌وه‌، له‌ دۆخێكی زۆر خراپی ئابوورید ده‌ژین و ته‌نانه‌ت توانای دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه‌. له‌ به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان جه‌ختیان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ تا كاتی وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان به‌رده‌وام ئه‌بن له‌ ناڕه‌زایه‌تی و كۆبوونه‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە