بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری پارسی جنووبی

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی په‌یمانكاری پارسی جنووبی

كرێكارانی په‌یمانكاری نه‌وت شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌كانی شیركه‌تی پارسی جنووبی، سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان ناڕه‌زایه‌تی له‌ ساڵی ڕابردوودا، هێشتا له لایه‌ن به‌رپرسان، بایه‌خ به‌ داخوازییه‌كان و دۆخی ژیانیان ناده‌ن.

كرێكارانی ناڕازی دژ به‌ وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان له‌ ساڵی ڕابردوو و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ستكانیان بۆ ١٢ ملیۆن تمه‌ن، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌قماری ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی شیركه‌ته‌ په‌یمانكارییه‌كان و به‌ستنی ڕاسته‌وخۆی گرێبەست له‌گه‌ڵ خاوه‌نكار، نه‌مانی نایەکسانی حقووقی نێوان كرێكارانی په‌یمانی و ڕه‌سمی بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە