پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی قه‌هدریجانی له‌ ئیسفه‌هان

ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی قه‌هدریجانی له‌ ئیسفه‌هان

كه‌شاوه‌رزانی قه‌هده‌ریجانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، له‌به‌رده‌م ئوستانداری ئیسفه‌هان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری پێدانی حه‌ق ئاوه‌ی زایه‌نده‌ڕوود بوون.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌رپرسانی ئوستانی ئیسفه‌هان به‌ڵێنیان دابوو كه‌ حه‌ق ئاوه‌ی كه‌شاوه‌رزانی ئه‌و پارێزگایه‌ بۆ وه‌رزی چاندنی پاییزه‌ په‌رداخت ئه‌كه‌ن، به‌ڵام وێڕای تێپه‌ڕینی چه‌ند حه‌فته، هێشتا به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كردووه‌ و جووتیاران زیانێكی زۆریان پێ گه‌یشتووه‌. كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان و كۆتایی هێنان به‌ سیاسه‌تی داگیركردنی زه‌وی و زاری خه‌ڵك بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *