بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی فریاكه‌وتنی خێرای ١١٨ له‌ دێهلۆران

ناڕه‌زایه‌تی پێرسۆنێلی فریاكه‌وتنی خێرای ١١٨ له‌ دێهلۆران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، پێرسۆنێلی فریاكه‌وتنی خێرای ١١٨ له‌ شاری دێهلۆرانی ئیلام دژ به‌ كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

ناڕازیان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دژ به‌ كه‌م بوونی كارانه‌ و حه‌قده‌سته‌كانیان بۆ كڕینی خانوو و خوراك ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی كارانه‌ و حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان و دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، پێدانی ئیزافه‌ كاری و هه‌روه‌ها كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.

لێدوانێک بەجێ بهێلە