بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی سه‌قز له‌ ئاست چالاكی كانگای زێڕی ئه‌و شاره‌

ناڕه‌زایه‌تی ژینگه‌پارێزانی سه‌قز له‌ ئاست چالاكی كانگای زێڕی ئه‌و شاره‌

ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی گوڵان، ژینگه‌دۆستانی شاری سه‌قز به‌ به‌ڵاوكردنی پۆسته‌ر و تراكت ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست كار و چالاكی كانگای زێڕی ئه‌و شاره‌ نیشان دا.

چالاکانی ژینگەیی سەقز بە بڵاوکردنی پۆستەری ئاگادارکردنەوە، داوای ڕاگرتنی چالاکیی کانگای زێڕی سەقزیان كرد و ڕایانگه‌یاند: چالاكییه‌كانی ئه‌و مه‌عده‌نه‌ مەترسیی جیددی بۆ سەر ژینگە و ژیانی دانیشتووانی ڕێژگەی ئاوی زەڕینە لە سەقزەوە تا تەورێز، دروست کردووە. چالاکییه‌كانی ئەو کانگایە مەترسییەکی گەورەی ژینگەییە و لە ڕێگەی ئاو، هەوا و خاکەوە دانیشتووانی ناوچەکە تووشی نەخۆشی ده‌كات. له‌و پۆسته‌ره‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ پاشه‌كه‌وتی ٢٥ ملیۆن تۆنی زێڕی ئه‌و كانگا و پشكی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ كه‌ نه‌خۆشی، بێكاری و كۆڵبه‌رییه‌ كراوه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە