بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی

ناڕوونی دۆخی پیشه‌یی كرێكارانی شاغڵ له‌ پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له‌ به‌شی ای.جی.سی پاڵاوگه‌ی پارسی جنووبی دژ به‌ نه‌دانی چوار مانگ حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨٠ كرێكاری شاغڵ له‌و پاڵاوگه‌یه‌ ماوه‌ی چوار مانگه‌ حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه‌ و خاوه‌نكار له‌ په‌رداختی جێژنانه‌ی ساڵی ١٤٠٤ و مه‌زایا پیشه‌ییه‌كانیان خۆده‌بوێرێت. كرێكارانی ناڕازی به‌ میدیاكانیان وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌ت كرێكارانی به‌شی “ای.جی.سی“یان به‌ زۆره‌ملێ ناردووه‌ته‌ مه‌ره‌خه‌سی و ته‌نیا پێنج ملیۆن تمه‌ن له‌ حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت كردووه‌ له‌ حاڵێكدا كرێكاران به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان ته‌نانه‌ت ناتوانن سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ش بكه‌ن.

لێدوانێک بەجێ بهێلە