15
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی سێ چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مهاباد به ناوه‌كانی كه‌ماڵ مه‌سعوودی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، قادر خه‌رامان فه‌ر ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و جه‌لال سه‌ده‌فی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ پاش ٥٠ ڕۆژ به‌ندكران به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ڕۆژی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، ئه‌و سێ چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كران. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیانه تاكوو ١٠ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ درێژه كراوه‌ته‌وه.