پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕوونی چاره‌نووسی سێ چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی له‌ مهاباد

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی سێ چالاكی ژینگه‌یی و مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مهاباد به‌ ناوه‌كانی كه‌ماڵ مه‌سعوودی ته‌مه‌ن ٤٣ ساڵ، قادر خه‌رامان فه‌ر ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵ و جه‌لال سه‌ده‌فی ته‌مه‌ن ٤٤ ساڵ پاش ٥٠ ڕۆژ به‌ندكران به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، ئه‌و سێ چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ لێپرسینه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كران. به‌  وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ماوه‌ی به‌ندكرانی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ تاكوو ١٠ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ درێژه‌ كراوه‌ته‌وه‌.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *