پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕەزایەتیی جووتیارانی گەنمکاری بیجاڕ بەهۆی پێنەدانی بەهای بەرهەمەکانیان

جووتیارانی گەنمکاری شارستانی بیجاڕ بەهۆی دواکەوتنی حەوت مانگەی پارەی گەنم و لێبڕینی بەشێک لە شایستە داراییەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە گوتەی جووتیارانی ناڕازی، نەخوازەڵا داواکارییە داراییەکانیان لە کاتی خۆیدا نەدراوەتەوە، بەڵکوو بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی بەرپرسان، نزیکەی لە سەدا سێی بڕە پارەی پێشبینیکراویشیان لێ کەم کراوەتەوە. هەروەها جووتیاران ناڕازین لەوەی کە هیچ قەرەبوویەک بۆ زیانی ئەم دواکەوتنە چەند مانگەیەی پێدانی پارەکەیان دیاری نەکراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *