دوێنێ، کۆمەڵێک لە خانەنشینانی پیشەسازیی پۆڵای ئیسفەهان گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا.
خانەنشینە ناڕازییەکان سەبارەت بە خراپیی دۆخی بیمە و دەرمان و جیاوازیی مووچەی نێوان خانەنشینان ناڕەزایەتییان دەربڕی. هەروەها ئاماژەیان بە کێشە بژێوییەکانیان کرد و جەختیان کردەوە لەم بارودۆخە ئابوورییەدا کە کۆماری ئیسلامی دروستی کردووە، هەموو خەڵکی ئێران تووشی قەیران بوون و بە سەختی بژێویی ژیانیان دابین دەکەن.
ناڕەزایەتیی خانەنشینانی پیشەسازیی پۆڵای ئیسفەهان


