پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕەزایەتیی هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندی دێهنۆ

گرووپێک لە هاووڵاتیانی دانیشتووی گوندی دێهنۆ سەر بە شارستانی دووروود، ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردان، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە بەردەوامیی پچڕانی ئاو لەم گوندە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ساز کرد.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، گوندی دێهنۆ سەر بە شارستانی دووروود نزیکەی دوو هەفتەیە شایەتی پچڕانی تەواوی ئاوی خواردنەوە بووە و ژیانی زیاتر لە پێنج هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەم گوندە ڕووبەڕووی کێشەی جدی بووەتەوە. بە گوتەی ئەم هاووڵاتییە ناڕازییە، لە ماوەی ١٠ تا ١٥ ڕۆژی ڕابردوودا ئاوی خواردنەوەی ئەم گوندە بە تەواوی بڕاوە. ئەم بابەتە بووەتە هۆی تێکچوونی ژیانی ڕۆژانەی خەڵک و زۆرێک لە خێزانەکان لە سەرەتاییترین پێداویستییە تەندروستییەکانی وەک خۆشۆردن بێبەش بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *