15

کۆمەڵێک لە ئۆپەراتۆرانی پۆستەکانی فشاری قەوی بەرق بەهۆی جێبەجێ نەکرانی بڕیارە نوێیەکانی مووچە، ناڕەزایەتیان دەربڕی.
ناڕەزیان ڕایانگەیاندووە کە: دوای چل ڕۆژ کارکردن لە دۆخێکی سەختی جەنگیدا، ڕەوا نییە مووچەکەیان زیاد نەکرێت و هەمان مووچەی ساڵی ڕابردوو وەربگرن. کڵاو زەردەکان دەڵێن: سەرۆکی ڕێکخراوی بەرنامە و بودجە پێشتر ڕایگەیاندووە کە دەبێت تا کۆتایی خاکەلێوە، گرێبەستەکانی کارمەندانی دەوڵەت بە پێی مووچەی ساڵی ۱۴۰۵ نوێ بکرێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەی ئەم ڕێنماییە، وەزارەتی وزە بە فەرمانێی بەپەلە بۆ دامەزراندنەکان ڕاگەیاندووە کە چونکە هێشتا بڕیاری نوێی مووچە نەگەیشتووە، مووچەی خاکەلێوە بە پێی ساڵی ۱۴۰۴ دەدرێت.