پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی فولاد لە ئیسفەهان و کرمان

xr:d:DAFy1FYXiUs:7,j:693963295153008177,t:23111208

ڕۆژی یەکشەممە ٩ ی خەرمانان، خانەنشینکراوانی سەنعەتی فولاد لە ئیسفەهان و کرمان دژ بە بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بەرپرسانی پەیوەندیدار بە داخوازییەکانیان کۆبوونەوە.

خانەنشینکراوانی ناڕازی لە کۆبوونەکەدا بە وتنەوەی درووشم و هەڵکردنی پلاکاراد خوازیاری بە کردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی هاوسانسازی حەقدەست، بەرز کردنەوەی ئاستی حەقدەست بە پێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە بوون. ناڕازیان جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە لە ئەگەری وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان، بەردەوام ئەبن لە ناڕەزایەتی.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *