
ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە قوتابیان و خوێندکارانی تاران، دژ بە کات و شێوازی بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان کۆبوونەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، قوتابیان لە بەردەم دامەزراوەی هەڵسەنگاندنی تاران کۆبوونەوە و بە وتنەوەی دورووشم دژ بە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، ناڕەزایەتییان دژ بە گۆڕانکارییە کتوپڕەکانی کاتی تاقیکردنەوە و بڕیارە ناڕوونەکان دەربڕی. لە هەمان کاتدا، ژمارەیەک لە خوێندکارانی زانکۆی ئازادی تاران بە جیاواز کۆبوونەوەیان بەڕێوەبرد و خوازیاری پێداچوونەوە لە سەر شێوازی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە کۆتاییەکانیان کرد. شایانی باسە کە ناڕازیان جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە گۆڕانکارییە بەردەوامەکان و بڕیارە ناڕوونەکان بەتەواوی کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی و پلاندانانی خوێندن دروست کردووە و خوازیاری سیستەمێکی جێگیری بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان بوون.