6

ڕۆژی ڕابردوو، ڕێکخراوەی نیزام پزیشکی و ڕێکخراوی خوێندکارانی زانکۆی شەریف، بە بڵاو کردنەوەی چەندین بەیاننامە، دژ بە سیاسەتی چینایەتی ئینترنێت ناڕەزایەتییان دەربڕی.
لە بەیانناممەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە پێویستە کۆتایی بە سیاسەتی چینایەتی ئینترنێت لە ئێران بهێندرێت و هەموو خەڵک بە شێوەیەکی ئازاد بتوانن تۆڕی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بە کار بهێنن. لە درێژەی بەیانناممەکاندا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە ئەندامانی نیزام پزیشکی نەک تەنیا پەیوەست بە گەڵاڵەی ئینتەرنێتی پرۆ نابن، بەڵکوو داوا لە بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەکەن کە کۆتایی بە سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران بهێنن و هاووڵاتیان لەم مافە بێبەش نەکرێن.