بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕەزایەتی خەڵکی شاری جوانڕۆ دژ بە نەبوونی کارەبا و ئاوی خواردنەوە

ناڕەزایەتی خەڵکی شاری جوانڕۆ دژ بە نەبوونی کارەبا و ئاوی خواردنەوە

رۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژ، دانیشتوانی شاری جوانڕۆ دژ بە نەبوونی کارەبا و ئاوی خواردنەوە ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وڵامدانەوەی بەرپرسان بوون.

ناڕازیان ئاماژەیان بەوە کرد کە بۆ ماوەی چەند مانگە بە شێوازێکی بەردەوام و بە بێ ئاگاداری کارەبا و ئاویان لێ ئەبڕێت و تەنانەت هیچ ڕوونکردنەوەیەک لە لایەن بەرپرسانەوە پێیان نادرێت. جێگای ئاماژەیە لە مانگەکانی ڕابردوودا بە هۆی ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیم لە کوردستان و ئێران، زۆربەی شار و ناوچەکان تووشی قەیرانی ئاو و کارەبا بوون و کۆماری ئیسلامی توانای چارەسەر کردنی کێشەکانی نییە.

لێدوانێک بەجێ بهێلە