پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕەزایەتی هێمنانەی خەڵکی جوانڕۆ دژ بە نەبوونی ئاو

ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، دانیشتوانی شاری جوانڕۆ دژ بە بڕانی بەردەوام و درێژ خایەنی ئاو لەو شارە لە چالاکییەکدا دەبە ئاوەکانیان لە بەردەم ئیدارەی ئاو ڕیز کرد.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا خەڵکی ئەو شارە بە هۆی نەبوونی ئاو، ناچار پەنایان بۆ تانکرە ئاوەکان بردووە و ژیانی خەڵک تووشی کێشە کراوە. جیگای ئاماژەیە سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان بە هۆی گواستنەوەیان بۆ شارەکانی دیکە لە ئێران، ساز کردنی بەنداو و هەروەها کۆڵاندنی نایاسایی و زیاتر لە پێویستی بیری ئاو، وشک بوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *