بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕەزایەتی ٤٤ بەندکراو دژ بە حوکمی سێدارەی شەریفە محەممەدی

ناڕەزایەتی ٤٤ بەندکراو دژ بە حوکمی سێدارەی شەریفە محەممەدی

ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانان، ٤٤ زیندانی سیاسی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، دژ بە سەپاندنی حوکمی ئێعدام بەسەر شەریفە محەمەدی، پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی، ناڕەزایەتیان دەربڕی و داوایان کرد دەستبەجێ حوکمەکانیان هەڵبوەشێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەپاندنی حوکمی سێدارە بە سەر ئەو سێ چالاکوانە، بەشێکە لە سیاسەتە سەرکوتکەرەکانی حکومەت بۆ دروستکردنی ترس و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان. واژۆکارانی بەیاننامەکە جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە ” حکومەت نەک تەنیا کیشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکوو هەوڵ ئەدات گوشارەکان بۆ سەر چالاکانی مافی مرۆڤ زیاتر بکاتەوە“

لێدوانێک بەجێ بهێلە