بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

ناڕەزایەتی ٦٠ کرێکاری فەرمیی حەوت ‌تەپە دژ بە خانەنشینی زۆرەملێ

ناڕەزایەتی ٦٠ کرێکاری فەرمیی حەوت ‌تەپە دژ بە خانەنشینی زۆرەملێ

نزیکەی ٦٠ کرێکاری فەرمیی کشت ‌و پیشەسازیی شەکری حەوت‌ تەپە، دژ بە هەوڵی بەڕێوەبەرایەتی بۆ خانەنشینکردنی زۆرەملێی ئەوان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

ئەو کرێکارانە لە بەشی کشتوکاڵ و پیشەسازییەکانی کۆمپانیاکە کار دەکەن و مێژووی کاریان لە نێوان ٢٠ تا ٢٥ ساڵدایە. بەپێی دوایین زانیارییەکان، بەڕێوەبەرایەتیی کۆمپانیاکە ئەوانی بۆ جێبەجێکردنی خانەنشینی زۆرەملێ ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی بیمەی تەئمینی ئیجتماعی حەوت‌ تەپە کردووە. کرێکاران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەنگاوە بە هاوئاهەنگیی پێشوەختە لەگەڵ ئەو دامەزراوەیە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی ئەوان ئەنجام دراوە. ناڕازیان جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە تەمەنی زۆربەی کرێکارانی ناو ئەم بەرنامەیە لە ٥٢ ساڵ کەمترە و بە پێی یاساکانی ئێستا، مەرجی خانەنشینییان پڕ ناکەنەوە. لە یاسای نوێدا تەمەنی خانەنشینی پیاوان بۆ ٦٢ ساڵ بەرز کراوەتەوە و کرێکار دەتوانێت، ئەگەر خۆی بیەوێت، تا گەیشتن بە تەمەنی یاسایی بە کاری خۆی لە یەکەی پەیوەندیداردا بەردەوام بێت.

لێدوانێک بەجێ بهێلە