13

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کرێکارانی ئەبنیەی فەنی تراڤێرس دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بە وتەی یەکێک لە کرێکارە ناڕازییەکان، ئێستا زیاتر لە ٧ هەزار کرێکار لە هێڵەکانی ڕێگای ئاسنی ناوچەکانی زاگرۆس، لوڕستان، کەرەج، ئیسلامشەهر و باشووری ڕۆژهەڵاتی زاهدان لە ژێر بەرپرسیاریەتی کۆمپانیای تراڤێرس کار دەکەن و نیگەرانن لە دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان. ئەو کرێکارە هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەڕای بەرزنەبوونەوەی ڕێژەی حەقدەستەکانیان بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، هێشتا ٥ لە سەدی مووچەی مانگی گوڵانیشیان وەرنەگرتووە