پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ناڕەزایەتی کرێکارانی شارەداری پیرانشار

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شارەداری پیرانشار دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەددان و کەمبوونی حەقدەستەکانیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. کرێکاران هەروەها جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن و تەنانەت هەوڵ دەدەن پەرەی پێ بدەن.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *