ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی ساحل سەیدی کونارەک دژ بە پێنەدانی حەقدەستەکانیان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شیرکەتی ساحل سەیدی کونارەک دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان بۆ ماوەی چەندین مانگی بەردەوام، تەنانەت مافی بیمەکانیان دابین نەکراوە و لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا، کرێکاران خوازیاری بەرزبوونەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و ئیمەنی شوێنی کار و هەروەها کەمکردنەوەی ساعەتی کار بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net