ناڕەزایەتی کرێکارانی شیرکەتی سەهامی عەداڵەت

ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی شیرکەتی سەهامی عەداڵەت دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان و هەروەها پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان لە بەردەم وەزارەتی ئابووری کۆبوونەوە.

بەشداربووانی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان و هەروەها لە سەرەوە بوونی نرخی هەڵاوسان لە ئێران، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکەدا کە لە بەردەم دەرگای ژمارە دووی وەزارەتەکەدا بەڕێوەچووە، ناڕازیان خوازیاری بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکان لە سەر کرێکارانی ناڕازی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net