7

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی شاغڵ لە نەخۆشخانەی ئیمام عەلی چابەهار، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.
کرێکارانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان و هەروەها بایەخ نەدانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیان و مەعیشەتیان، لە دۆخێکی زۆر خراپی ئابووریدا دەژین و تەنانەت توانای دابین کردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیانی بنەماڵەکانیان نییە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کرێکاران خوازیای بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، پێدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان و هەروەها دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە بوون.