28
ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی ڕێبه‌ندان، پیاوێكی خه‌ڵكی شارستانی فاریابی سه‌ر به پارێزگای كرمان، به چه‌كی كڵاشینكۆف ١٢ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوشت و هه‌ڵهات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵی خه‌ڵكی گوندی مه‌زره‌عه له شارستانی فاریاب به بیانووی كێشه‌ی خێزانی، ١٢ ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كوشتووه. به‌وته‌ی پۆلیسی كرمان، به‌رپرسانی قه‌زایی فه‌رمانیان به به‌دواداچوون بۆ ئه‌و جه‌نایه‌ته داوه، به‌ڵام بكوژه‌كه هه‌ڵهاتووه و هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.