پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

نوێنكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌ بۆكان

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا له‌ ماڵی “وه‌فا ئازه‌ربار” كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.

بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “ئه‌مجه‌د عه‌نایه‌تی” و “هیوا جان جان” ڕۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “وه‌فا ئازه‌ربار”یان له‌ شاری بۆكان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا نوێ كرده‌وه‌. دایكانی دادخواز وێڕای ئاماژه‌دان به‌ سه‌ركوتی ژنانی ئێرانی، دووپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ ڕێگه‌ ناده‌ن خوێنی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان به‌ فیڕۆ بڕوات.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *