1
هاوڕێی سەوزپۆشی سروشت
نوسینی: ئەیوب دەباغیان
وەرگێڕ لە فارسی بۆ کوردی: ئەلبۆرز
پێشکەش بە گیانی پاکی «حەمید مورادی»
هاوڕێی سەوزپۆشی سروشت،
ناوت لەگەڵ هەر چڵێک
کە سەرلەنوێ چرۆ دەردەکا،
لەگەڵ هەر باڵندەیەک
کە هەڵدەفڕێ
بۆ تەشقی ئاسمان،
هەر دەژیت و دەمێنێ
هاوڕێ،
تۆ چوویت،
بەڵام بەڕۆیشتنت
نەك هەر گڕ و بڵێسە،
بەلکوو بەرەنگاری
دوورنج و دووكەڵی لامسەلایی و خەمساردی بوویەوە
حمیدی خۆشەویست،
هاوڕێی هەمیشەیی شاخ و چیا،
لە تەمتومانی كڵپە ودوومان دا
كپ بوویت
بەڵام هەر دارێک
کە لە خۆڵەمێشی تۆوە شین دەبێ
بە ناو و یادی تۆوە
دەڕوێ
ئاویەر،
ببڕای ببڕ
گوڕ وتینی هەنگاوی تۆی
بیری ناچێ.
ڕەوانت ئارام
یادت سەوز و
ڕێگات بەردەوام .